ئاب 06, 2021 13:48 Asia/Tehran
  • بیست و سێھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی چیرۆک بێژی لە پارێزگای کوردستان کۆتایی ھات

ئاھەنگی کۆتایی قۆتلغی پارێزگایی بیست و سێھەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی چیرۆک بێژی لە پارێزگای کوردستان بە شێوەی ئۆنلاین بە ناساندنی ھەڵبژێردراوان لە سێ بەشی سەرسەکۆی ژنان و پیاوان، کچان و کوڕان، باپیرەکان و داپیرەکان بەرپا کراو ھەڵبژێردراوانی یەکجاری بە قۆناغی ناوچەیی ئەم ڕووداوە ناسێندران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەڕێوەبەری گشتیی نتوەندی پەروەردەی ھزریی منداڵان و تازەلاوانی پارێزگای کوردستان ڕۆژی ھەینی لە ئاھەنگی کۆتایی فستیڤاڵەکە ڕایگەیاند: چیرۆک بێژی ھونەرێکی کەونارایی زیندووەو لە گێڕانەوەی چیرۆک دا دەکرێ چەمک و واتای ھیوا، ئەوین، لەخۆبردوویی، پشوودرێژی و بایەخە بەرزە مرۆڤیەکان بگوازرێتەوە.

«سوھەیلا شێخی» بە دەربڕینی ئەمەی کە چیرۆکەکانی نەتەوەیەک وەک خەزنە سینگ بە سینگ دەگوازرێتەوە بۆ بەرەکانی دواتر، وتیشی گئێ گرتن لە چیرۆکەکان گرینگترین ڕێگای گواستنەوەی ئەزمونە.

ناوبراو چیرۆک گێڕانەوە بۆ منداڵان و تازەلاوانی بە پێویست زانی و جەختی لەوەش کردەوە کە،لە گێڕانەوەی چیرۆک دا ھیواداری بۆ داھاتوویەکی باشتر فێری بەردەنگەکان دەکرێت.

سەرپەیڤ