ئاب 10, 2021 16:37 Asia/Tehran
  • دوا پێشنیاری «بەرشەلۆنە»ش لە لایەن «مێسی»یەوە ڕەت کرایەوە

بڵاوکراوەی «مارکا»ی ئیسپانیا باسی ڕەت کرانی دوایین پێشنیاری بەرشەلۆنەی کرد لە لایەن واوەئەستێرەکەی ئەرژەنتینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی پێنج شەممە ھەواڵی تفت و تاڵی دابڕانی «لیۆنێل مێسی» لە بەرشەلۆنە بڵاو بووەوەو کاتالانەکانی توشی حەپەسان و سەرسوڕمان کرد.

لە شەوی ڕابردووەوە ھێندێک ھەواڵ و دەنگوباس سەبارەت بە دوایین پێشنیاری بەرشەلۆنە بە «مێسی» بڵاو ببووەوە، کەچی ئەمڕۆ سێ شەممە بڵاوکراوەی «مارکا»ی ئیسپانیا لە ھەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ئەو پێشنیارە لە لایەن واوەئەستێرەکەی ئەرژەنتینەوە ڕەت کراوەتەوە.

وادیارە کە دوایین ھەوڵەکانی بەرشەلۆنەش بۆ پێشگرتن بەو کارەساتە ھیچی لێ نەوەشاوەتەوەو بڕیارەکەی «مێسی» یەکجارییە. 

بەم پێیە ئەمڕۆ ڕۆژێکی چارەنووس ساز دەبێت بۆ «مێسی» و «پاری سان جێرمان» و وەک میدیاکانی فەرەنساش بڵاویان کردووەتەوە لە ئێستادا  گەیشتونەتە رێککەوتن و ئەستێرەکەی پێشوی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی دو وەرز و لە بەرامبەر ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بەبێ ئەوەی هیچ بڕێک باجی لێبدات یاری بۆ یانەی پاریسی پایتەخت دەکات.

ئەو سەرچاوە فەڕەنسیە باسی لەوەشکردووە کە، فڕۆکەکەی یاریزانە ئەرژەنتینییەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە پاریس و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، هەروەها گرێبەستێکی دو وەرزی لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوە بۆ وەرزێکی دیکە واژۆ دەکات. جێگای ئاماژەیە ئەم یاریزانە ناودارە  داوای درێسی ژمارە ٣٠ لە یانەتازەکەی کردووە.

سەرپەیڤ