ئاب 11, 2021 13:57 Asia/Tehran
  • مێسی:  ئاسۆی «پاری سان ژێرمان» لەگەڵ بەرزەفڕیەکانی من دا یەک دەگرێتەوە

ئەستێرەی تازەی تیپی تۆپی پێی «پاری سان ژێرمان» وتی: تاسەمەندانە چاوەڕوانی دەست بەکاربوونم لە پاریس دا، ئەم یانەیەو ئاسۆکانی لەگەڵ بەرزەفڕیەکانی من دا یەک دەگرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «لیۆنێل مێسی» دوای دابڕانی لە «بەرشەلۆنە» بە گرێبەستێکی دوو ساڵە بە  «پاری سان ژێرمان»ەوە پەیوەست بوو و بڕیارە لە وەرزی تازەدا بۆ ئەم تیپەی فەرەنسا بچێتە مەیدانەوە.

خاوەنی ٦ تۆپی زێڕ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەم یانەیە وتی: تاسەمەندانە چاوەڕوانی دەست بەکاربوونم لە پاریس دا، ئەم یانەیەو ئاسۆکانی لەگەڵ بەرزەفڕیەکانی من دا یەک دەگرێتەوە.

وتیشی: دەزانم کادێرانی ھونەری و تەکنیکی و ھەروەھا یاریزانانی ئێرە چەندە لێھاتوون، من لە پاڵ تیشەکەدا سوورم لە سەر ئەوەی کە بۆ یانەکەو ھەوادارەکانی بیرەوەرییەکی جوان بخولقێنم، لەمەزیاتر ناتوانم چاوەڕوانی پیاسەکردن لەنێو زەویی «پاری سانجێرمان» بمێنمەوە.

«ناسر خەلیفی» سەرۆکی یانەی  «پاری سان ژێرمان» لەم بارەیەوە وتوویەتی: خۆشحاڵم کە «مێسی» پەیوەست بوون بە «پاری سان ژێرمان»ی ھەڵبژاردووەو ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە لە خۆی و بنەماڵەکەی لە پاریس دا پێشوازی دەکەین.

وتیشی: «مێسی» حەزی خۆی بۆ بەردەوام کردنی پێشکەوتنەکانی و ھەڵکشانی بەرەو باڵاترین ئاست و وەرگرتنی کۆپگەلێکی زیاتر نەشاردووەتەوە. ھەڵبەت ئەمەش لەگەڵ بەرزەفڕیی یانەکەی ئێمەش دا ھاوتەریبە. پەیوەست بوونی «لیۆ» بە تیپی پلە یەکمان گرینگایەتی و سەرکەوتوو بوونمان لەو کڕینەدا پشتڕاست دەکاتەوە. 

سەرپەیڤ