ئاب 11, 2021 19:30 Asia/Tehran
  • کاکێشانی ترین تیپی تۆپی پێی جیھان لە پاریس

لیۆنێل مێسی دوای ٢١ ساڵی تژی لە کۆپ و سەرکەوتن لە بەرشەلۆنە ماڵئاوایی کرد و بە «پاری سان ژێرمان»ەوە پەیوەست بوو.

بە پەیوەست بوونی «لیۆنێل مێسی» بە «پاری سان ژێرمان»و پێکھێنانی سێ کوچکەیەکی ھێرشبەر لەگەڵ «نەیمار»و «ئەمباپێ» لەخ ئێستادا ئەم تیپە بووەتە سامناکترین تیپی تۆپی پێی یانەکانی جیھان.
 

یانەی «پاری سان ژێرمەن» ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە واوەئەستێرە ٣٤ساڵانەکەی ئەرژەنتین دریسی ژمارە ٣٠ لە بەر دەکات. ژمارەیەک کە پێشتر لە یەکەم ڕۆژانی ئامادە بوونی لە تیپی تەمەندارانی بەرشەلۆنە لە بەری دەکرد.
 

«لیۆنێل مێسی» واوەئەستێرەی ئەرژەنتینیی جیھانی تۆپی پێ دوای دابڕانی لە بەرشەلۆنە ڕۆژی ڕابردوو بە گرێبەستێکی دوو ساڵەو بە موچەیەکی حەوتانەی ملوێنێک و دووسەد ھەزار بۆرۆ بە «پاری سان ژێرمان»ەوە پەیوەست بوو.
 

ئەم ئەستێرەیەی بەرەوەی شەش تۆپی زێڕ ڕۆژی ڕابردوو لە گەرمەی پێشوازی کردنی گەرم و گوڕی ھەوادارەکانی گەییشتە پاریس.
 

«مێسی» لە بارەی دابڕانی لە «بەرشەلۆنە» وتوویەتی: ئەوەی لەم حەوتەیەدا بۆ من ڕووی داوە دژوارو بەپەلەو ھەستیار بوو. من ناتوانم ئەوەی لە «بەرشەلۆنە» تاقیم کردووەتەوەو لەگەڵی دا ژیاوم باوەڕی پێ بکەم، بەڵام بۆ دەستپێکی ئەم ژیانەتازەیە لەگەڵ بنەماڵەکەم دا  ھەست بە گەشەو خۆشحاڵی دەکەم.

سەرپەیڤ