ئاب 12, 2021 14:47 Asia/Tehran
  • زیانی ٣٠ ملوێنیی «بەرشەلۆنە» لەپاش خڕکردنەوەی دریسەکانی «مێسی»

دوابەدوای تەقینەوەی ھەواڵی پەیوەست بوونی «لیۆنێل مێسی» بە یانەی «پاری سان ژێرمان»، تەواوی دریسەکانی ژمارە «١٠»ی یانەی «بەرشەلۆنە» کە بە ناوی «مێسی»یەوە بۆ وەرزی ٢٠٢١_٢٠٢٢ بەرھەم ھاتووە، لە مۆڵ و فرۆشگاکان خڕ دەکرێنەوە. دەنێردرێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، گەرچی ئەم بابەتە زیانێکی ئابووریی گەورە نایەتە ئەژمار، بەڵام ئەم بڕیارە لە ئەستۆی کۆمپانیای «نایک»ـە دەستبەجێ دوای ناردرانەوەی ئەو دریسانە چییان لێ بکات.

«بەرشەلۆنە» بۆ دانەوەی دریسەکانی «مێسی» بەم کۆمپانیا چەندنەتەوەییەی سەقامگرتووی ئەمریکای باکووری، نزیکەی دوو مانگ دەرفەتی ھەیە.

ئەم کارە لە بارەی دریسەکانی یارێزانێکەوە کە بەرلە دابڕانی لە یانەکەی بەرھەم ھاتووە، ڕەوتێکی ئاسایی دێتە ئەژمار کە بۆ وێنە دەتوانرێ ئاماژە بکرێتە دۆسیەی «نەیمار» لە ساڵی ٢٠١٧ دا.

بە پێی چەندین لێکۆڵینەوە کە ئەنجامی گرتووە، لە ھەر ١٠ دریسێکی یانەی «بەرشەلۆنە» کە دەفرۆشرێت، نزیکەی ٨ دانەی دریسی ژمارە «١٠»یە کە ناوی «مێسی»ی لە سەرەو ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە داھاتی یانەی «بەرشەلۆنە» لە سای فرڵشتنی دریسەکانی «مێسی» لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ملوێن یۆرۆیە لە ھەر وەرزێکدا.

دریسەکانی«بەرشەلۆنە» بۆ وەرزی ٢٠٢١_٢٠٢٢ لە ١٦ی ژوئەنەوە واتە «٢٦ی جۆزەردان» بۆ فرۆش دانراوەو ئەمەش بەو واتایەیە کە ھەوداران ھەتا دەست پێ بوونی وەرزی تازە دوو مانگ دەرفەتی کڕینان ھەبووەو ئەمەش لە کاتێکدایە کە رمانەوەی «مێسی» لە «نیوکەمپ» لە شتێکی ئاسایی دەچوو.

واوەئەستێرە ئەرژەنتینیەکەی وەرزی ڕابردووی «بەرشەلۆنە» ڕۆژی ڕابردوو دوای «٢٠» ساڵ ئامادە بوونی لە «نیو کەمپ» لەو یانەیە دابڕاو بە «پاری سان ژێرمان»ەوە پەیوەست بوو.

سەرپەیڤ