ئاب 12, 2021 15:42 Asia/Tehran
  • «چێلسی» لیگی نایابی ئەورووپای بردەوە

تیپی تۆپی پێی «چێلسی»ی ئینگلتەرا بە سەرکەوتن بە سەر «ویارئاڵ»ی ئیسپانیا لە وەشاندنی سزادا لیگی نایابی ئەورووپای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ململانێی لیگی نایابی یانەکانی ئەورووپا، شەوی پێنج شەممە لە نێوان تیپەکانی «چێلسی»و «ویارئاڵ» لە شاری «بێلفاست»ی پێتەختی ئیرلەندی باکووری و بە داوەریی «سێرگێئی کاراسۆف»ی ڕووسی بەرپا کراو لە ئەنجامی وەشاندنی سزادا یارییەکە ٦ بە ٥ بە قازانجی تیپەکەی «چێلسی» کۆتایی پێ ھات.

ئەمە دووھەمین پاڵەوانەتیی «چێلسی»یە لە لیگی نایابی ئەورووپادا. ئەم تیپە بەرلەمە لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینیش ھەر سەرکەوتنی لەم یارییانەدا تۆمار کرد بوو.

لە لیگی نایابی ئەورووپا تیپەکانی «بەرشەلۆنە»ی ئیسپانیاو «ئاسێ میلان»ی ئیتالیا بە پێنج پاڵەوانەتی بوونەتە جۆی شانازی ترین تیپەکان.

لیگی نایابی ئەورووپا ھەموو ساڵێک لە نێوان بەرەوەی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپاو پاڵەوانی لیگی ئەورووپا بەرپا دەکرێت. «چێلسی» وەرزی ڕابردوو لە لیگی پاڵەوانان دا ناسناوی یەکەمی دەست خست و «ویارئاڵ»یش ببوو بە پاڵەوانی لیگی ئەورووپا.

سەرپەیڤ