ئاب 16, 2021 16:31 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی جێی ھیوای «بەرشەلۆنە» لە یەکەم ململانێی لە سەردەمی پاش «مێسی»

تیپی تۆپی پێی «بەرشەلۆنە» لە یەکەم یاریی خۆی دا لە حەوتەی یەکەمی «لالیگا» توانی «ڕیاڵ سوسیداد» بە دەرەنجامی چوار بە دوو ببەزێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «بەرشەلۆنە» لە یەکەم یاریی فەرمیانەی خۆی دا بە بێ «لیونێل مێسی» لە چوارچێوەی حەوتەی یەکەمی «لالیگا» بەرەوڕوی «ڕیاڵ سوسیداد» بووەوەو لە کۆتایی دا کاتالانەکان توانییان خەنیمەکەیان بە دەرەنجامی چوار بە دوو ببەزێنن.

تیپی تۆپی پێی «بەرشەلۆنە» بە سەرکردایەتیی «ڕۆناڵد کومان» ئەوەی سەلماند کە سەردەمی دوای «مێسی» بۆ لایەنگرەکانی ھێندەش تۆقێتەر نییەو لایەنگرانی ئەم تیپە دەتوانن ھیوایەکی زۆریان بە سەرکەوتنی تیپەکەیان لە داھاتوودا ھەبێت.

ئەوەی لە کێبەرکێیەکەدا جێگای سەرنج بوو سەرکۆنەکرانی «جوردی ئالبا» لە لایەن لایەنگرانی تیپەکە بوو کە ڕازی نەدەبوو بە کەم کرانەوەی موچەکەی و لەو لایشەوە ڕێزی خۆیانیان بەرامبەر بە «پیکە» نیشان دا کە ھیچ نەیارەتییەکەی لە ھەمبەر کەم کرانەوەی موچەکەی نەکرد و ئەو کارەشی بووەھۆی ئەوەی کە گرێبەستی تازە لەگەڵ یاریزانەکاندا تاپۆ بکرێت.

سەرپەیڤ