ئاب 17, 2021 17:12 Asia/Tehran
  • یەکەم سەرکەوتنی «ماریتیمۆ» لە وەرزی تازەدا بە گۆڵ تۆمار کردنی «عەلیپوور»

ھێرشبەرە ئێرانییەکەی تیپی تۆپی پێی «ماریتیمۆ» توانی بە گۆڵێک یارمەتیی یەکەم سەرکەوتنی تیپەکەی بدان لە وەرزی تازەی لیگی پۆرتۆگال دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی تۆپی پێی «بیلنێنسێس» و «ماریتیمۆ» بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە چوارچێوەی حەوتەی دووھەمی لیگی ھەڵکەوتەی پۆڕتۆگال بەرپا کراو لە کۆتایی دا تیپی «ماریتیمۆ» توانی خەنیمەکەی خۆی بە دەرەنحامی دو و بە یەک ببەزێنێ و دەستی بە یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە وەرزی تازەدا بگات.

«عەلی عەلیپوور» کە ھەر لە سەرەتاوە بۆ تیپەکەی چووبووە مەیدانەوە، توانی بە تۆمار کردنی گۆڵی دووھەم لە خولەکی ١٥ دا تیپەکەی بباتە پێشەوە.

«عەلیپوور» لە وەرزی تازەی لیگی پۆرتۆگال دا دریسی ژمارەی ٩ی بۆ «ماریتیمۆ» لە بەر کردوە.

سەرپەیڤ