تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i399874-تیپی_زۆرانی_ئازادی_لاوانی_ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_جیھان
لاوانی زۆرانبازی ئێرانی لە کێبەرکێکانی ڕووسیا توانییان شانازییەکی گەورە بۆ وڵاتەکەیان بەدەست بھێنن و پلەی پاڵەوانەتیی جیھانیان بە خۆیان تەرخان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 19, 2021 06:04 Asia/Tehran
  • تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیھان

لاوانی زۆرانبازی ئێرانی لە کێبەرکێکانی ڕووسیا توانییان شانازییەکی گەورە بۆ وڵاتەکەیان بەدەست بھێنن و پلەی پاڵەوانەتیی جیھانیان بە خۆیان تەرخان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی زۆرانی ئازادی لاوانی ئێران بە دەستخستنی ٥ زێڕ، زیوێک و برۆنزێک پاڵەوانەتیی جیھانی مسۆگەر کرد.

کێی بەرکێی زۆرانی ئازادی پاڵەوانەتیی جیھانی ڕۆژی دووشەممە لە شاری «ئوفا»ی ڕووسیا دەستی پێکراو لە کۆتایی دا تیپەکەی ئێران بە دەستخستنی پێنج میدالیای زێڕ، زیوێک و میدالیایەکی برۆنز و مسۆگەر کردنی ١٧٨ خاڵ ھێزمەندانە بوو بە پاڵەوانی جیھان.

دوای ئێران، ڕووسیاو ئەمریکاش ھەریەکە بە ١٤٢ خاڵ و ١٢٩ خاڵ پلەی دووھەم سێھەمیان لەم کێبەرکێیانەدا بەدەست ھێنا.