ئاب 21, 2021 16:57 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تیپەکانی باڵەی تازەلاوان و لاوانی ئێران لە کێبەرکێی بەرایی دا

تیپەکانی باڵەی تازەلاوان و لاوانی ئێران لە کێبەرکێی بەرایی دا بە سەر خەنیمەکانیاندا سەرکەوتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی باڵەی تازەلاوان و لاوانی ئێران کە خۆیان بۆ بەشداری لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان ئامادە دەکەن، بە دەرەنجامێکی وەک یەکی سێ بە سیفر بە سەر تیپەکانی تازەلاوانی ئیتالیاو ئەرژەنتین دا سەرکەوتن.

لە درێژەی ئەم کێبەرکێ بەراییەدا ، سبەینێ تیپی تازەلاوانی ئێران بەرەوڕووی تیپی تازە لاوانی ئاڵمانیا و تیپی لاوانی ئێرانیش بەرەو ڕووی لاوانی کوبا دەبێتەوە.

بڕیار وابوو تیپی «فولاد»ی سیرجان نوێنەری ئێران لە کێبەرکێکانی کۆپی یانەکانی ئاسیاش سێ کێبەرکێی بەرایی ھەبێت لەگەڵ تیپەکانی بەشداری کێبەرکێی تازەلاوانی جیھان کە ئەو کێبەرکێیانە ھەڵوەشانەوە.

سەرپەیڤ