ئاب 22, 2021 10:14 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی نوێنەرانی ئێران بۆ قۆناغی کۆتایی ھاویشتنی دیسک، ڕاکردن و مەیدانیی لاوانی جیھان

دوو نوێنەری ئێرانی گەییشتنە قۆناغی کۆتایی بواری ھاویشتنی دیسکی کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانیی لاوانی جیھان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سادق سەمیمی»و «موحەممەد ڕەزا ڕەحمانی فەڕ» دوو ئەندامی تیپی نیشتیمانیی ڕاکردن و مەیدانیی ئێران ئەمڕۆ شەممەو لە درێژەی کێبەرکێکانی ڕاکردن و مەیدانیی ژێر بیست ساڵی پاڵەوانەتیی جیھان لە بواری ھاویشتنی دیسک گەییشتنە قۆناغی کۆتایی.

«سادق سەمیمی» لە ھاویشتنی یەکەمی خۆی دا ڕەچەی ٦١ مەترو یەک سانتی مەتری تۆمار کردو بەمجۆرە خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی.

«موحەممەد ڕەزا ڕەحمانی فەڕ»یش ڕەچەی ٥٧مەترو ٩٣ سانتی مەتری  دەستخست و بە ڕاوەستان لە ڕیزی ھەشتەمی تێکڕای بەشدارانی کێبەرکێکە، کەوتە خولی دواتر.

قۆناغی کۆتایی ئەم بوارە وەرزشییە کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ