ئاب 23, 2021 18:56 Asia/Tehran
  • نەریتی شۆردنی کەعبەی پیرۆز بە ئاوی زەمزەم و گوڵاوی ئێران

کەعبەی پیرۆز لە نەریتێک دا کە ھەموو ساڵێک ھاوکات لەگەڵ ١٥ی موحەڕڕەم بە مێژووی عەرەبستان بەرپا دەکرێت، بە ئاوی زەمزەم و گوڵاوی ئێران دەشۆردرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان، «واس»، نەریتی شتنی دیوارو کۆڵەکەکانی نێو کەعبەی پیرۆز، ڕۆژی دووشەممە لە ژێر چاودێریی «خالید فەیسەڵ» ئەمیری مەککە و ڕاوێژکاری «سەلمان بن عەبدولعەزیز» پاشای عەرەبستانی سەعودی بەرپا کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نەریتی شۆردنی کەعبە ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پەڕی تەگبرو ڕێنمایی تەندروستی دا ئەنجامی گرت.

«شێخ عەبدوڕەحمان بن عەبدولعەزیز ئەلسدیس» سەرۆکی گشتیی کاروباری مەسجیدولحەرام و مەسجیدولنەبی وتی: نەریتی شۆردنی کەعبەی پیرۆز ھەموو ساڵێک بە پێی سوننەتی پێغەمبەر کە دەربڕی گرینگایەتی دان بەم شوێنە پیرۆزەو ڕێزگرتن لەم شوێنە متفەڕک و پیرۆزەیە، بەپا دەکرێت.

کەعبە ساڵێک دوو جار دەشۆردرێت و جارێکیش لە نۆھەمین ڕۆژی مانگی پیرۆزی زلحەججە واتە ڕۆژی عەرەفە پەردەکەی دەگۆڕدرێت.

سەرپەیڤ