ئاب 24, 2021 12:26 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتی ماڵپەڕی لێژنەی ئاسیایی پارائۆلەمپیک لە بارەی دوو ئافرەتی وەرزشوانی سەرکەوتووی ئێرانی

ماڵپەڕی لێژنەی ئاسیایی پارائۆلەمپیک، لە ڕاپۆرتێکدا ستایشی سەرکەوتن و دڵخوازیی دوو ئافرەتی وەرزشوانی ئێرانیی کرد.

ماڵپەڕی لێژنەی ئاسیایی پارائۆلەمپیک، لە ڕاپۆرتێکدا ستایشی «زەھرا نیعمەتی» و «سارە جەوانمەردی»ی کرد وەکو ئافرەتانی وەرزشوانی ھەڵکەوتەی ئەم بەژە لە یارییەکانی تۆکیۆ.

ماڵپەڕی لێژنەی ئاسیایی پارائۆلەمپیک، لە بابەتێکدا دۆخی پێنج وەرزشوانی ئافرەتی ھەڵکەوتەی ئەم بەژە کۆنەی شی کردووەتەوە کە کە ئێستاکە لە ئۆکیۆدان.

لە سەرەوەی ئەم پێڕستەش،«زەھرا نیعمەتی» تیرھاوێژی بە کەوانی ئێرانییە. لە بابەتەکەی ماڵپەڕی لێژنەی ئاسیایی پارائۆلەمپیک دا ھاتووە: دەتوانین بڵێین کە دڵخوازترین و سەرکەوتووترین ئاقرەتی پارائۆلەمپینی ئەم بەژە لە ئێرانەوەیە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھاتووە: «زەھرا نیعمەتی» بە دووی ئەوەدایە ھەتا سێھەمین میدالیای مێژوویی خۆی لە بواری «ڕیکڕۆ»ی تۆکیۆ تۆمار کات کە ھەتا ئێستا ھیچ وەرزشوانێک ئەوەی پێ نەکراوە.

لەم ڕاپۆرتەدا ھەروەھا ئاماژە کراوەتە ئامادە بوونی «سارە جەوانمەردی» لە ئێرانەوەو تیای دا ھاتووە: پاڵەوانی جیھان و ئۆلەمپیک ھاتووە ھەتا خەنیمەکانی جارێکی تر بە دەمانچە شکست پێ بێنێ.

ماڵپەڕی لێژنەی ئاسیایی پارائۆلەمپیک، لە ڕاپۆرتەکەی دا نووسیویەتی:«سارە جەوانمەردی» بەو سەرکەوتنانەی کە لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە کۆریای باشووری و پارائاسیایی جاکارتا بەدەستی ھێنا و توانی ڕەچەی جیھانیش لە مۆندیاڵی ئەلعەین بشکێنێ، نیشانی داوە کە ئامادەیە ھەتا بەرگری لە ناسناوە پارائۆلەمپیکییەکانی بکات.

سەرپەیڤ