ئاب 25, 2021 07:59 Asia/Tehran
  • ژیان ئاوایی کەسایەتییەکی ھەڵکەوتەی زانستیی کورد

«نادر کەریم» ناسراو بە «نادر نادرۆف» ئه‌کادیمیکار و پڕۆفیسۆری کورد لە تەمەنی ٨٩ ساڵی دا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

«نادر نادرۆف» ئه‌کادیمیکار و پڕۆفیسۆری کورد، که‌ یه‌کێک بووە له‌ زاناکانی پترۆکیمیا ‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان،  به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ و له‌ ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵیدا ماڵئاوایی لەژیان کرد.

لەم پەیوەندییەدا «نارین نادرۆف»ی کچی «نادر نادرۆف» وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ باوکم له‌ده‌ستدا، جەختی لەوەش کردەوە کە، لەم بارەیەوە  هه‌ر وشه‌یه‌ک بوترێت بێ مانایه‌.

«نادر که‌ریم» ناسراو به‌ «نادر نادرۆف» ساڵی ١٩٣٢ له‌ گوندی «قیقاچ» سه‌ر به‌ «نه‌خچەوان» له‌ کازاخستان له‌دایک بووه‌، له‌ساڵی ١٩٩٣ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌کادیمیای زانایانی نیشتیمانیی کازاخستان، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانییه‌و له‌لایه‌ن حکومه‌تی فەڕه‌نساوه‌ ناسناوی «مارشاڵی زانست»ی پێ به‌خشراوه‌. 

«نادر نادرۆف» تاوه‌کو ئێستا نزیکه‌ی ٩٥٠ وتاری زانستیی نوسیوه‌، خاوه‌ن ٢٥٠ داهێنانی زانستییه‌،٣٥ کتێبی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ و له‌ ‌ساڵی ١٩٩٦ه‌وه‌ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (پترۆڵ و گاز)ه‌.

سەرپەیڤ