ڕێپێوانی ملوێنی بۆ پشتیوانی لە غەززە لە سەعدەی یەمەن
ئاب 22, 2025 19:37 Asia/Tehran
خەڵکی یەمەن لە خۆپیشاندانێکی ملوێنیدا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی غەززە دەربڕی
خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە لە ڕێپێوانێکی ملیۆنی بۆ پشتیوانی لە غەززە لە ژێر ناوی "لەگەڵ غەززە دەمێنیینەوە لە هەڕەشە ناترسین و لە پیلانگێڕی ناترسین" بەشدارییان کرد. هەموو ڕۆژانی هەینی گەلی یەمەن لە ڕێپێوانی ملوێنی پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی غەززە دەردەبڕن. هەروەها هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین لە ماوەی ٢٢ مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە ناوەندە هەستیار و گرنگەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان کردۆتە ئامانج.