بڵاو بوونەوەی بەڵگەفیلمی «سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی» لە تەلەفزیۆنی فەنلاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400077-بڵاو_بوونەوەی_بەڵگەفیلمی_سەرداری_شەھید_قاسم_سولەیمانی_لە_تەلەفزیۆنی_فەنلاند
بەڵگەفیلمی «سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی» لە تەلەفزیۆنی فەنلاندەوە بڵاو بووەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2021 10:41 Asia/Tehran
  • بڵاو بوونەوەی بەڵگەفیلمی «سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی» لە تەلەفزیۆنی فەنلاند

بەڵگەفیلمی «سەرداری شەھید قاسم سولەیمانی» لە تەلەفزیۆنی فەنلاندەوە بڵاو بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، تەلەفزیۆنی نیشتیمانیی فەنلاند بەڵگەفیلمی «ژەنراڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەری بلیمەتی ئێرانی»ی بڵاو کردەوە.

لەم بەڵگە فیلمەدا کە لە کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی نیشتیمانیی فەنلاند بڵاو بووەوە، شەھید سپەھیود «قاسم سولەیمانی» وەکو بلیمەت و فەرماندەرێکی گەورەی شەڕ و ھەروەھا سیاسەتڤانێکی کارامەو ھەرە لێھاتوو، نای براوە.

لە بەڵگەفیلمەکەدا ھەروەھا باسی ئەوە کراوە کە، «شەھید قاسم سولەیمانی» لە بەر داڕشتن و ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەو پلانی زۆر زیرەکانەی ستراتژی، جێگای ستایشی تەواوی جیھان بووەو ھاوکات ترس و تۆقانێکی زۆریشی لەنێو دوژمنەکانی دا دروست کردووە.

بەڕێزی ھاوکات ھەم سەربازێکی فیداکار بووەو ھەم فەرماندەرو سەرکردەیەکی دەگمەن کە توانی بە یەکخستنی ھێزە خەباتکارە ئیسلامییەکان لە تێکھەڵچوونە چارەنووس سازەکاندا، ھێزەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بە چۆکدا بێنێ.

لەم بەڵگەفیلمەدا چۆنیەتیی شەھید کرانی «قاسم سولەیمانی» لە لایەن تیرۆریزمی نێونەتەوەیی ئەمریکاوە شی کراوەتەوە.

بڕیاروایە ئەم بەڵگەفیلمە شەوی دووشەممەی داھاتووش ھەمیسان لە کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی نیشتیمانیی فەنلاند دووبارە بکرێتەوە.