گردبوونەوەی جەماوەری ژاپۆن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەرپاکرانی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400088-گردبوونەوەی_جەماوەری_ژاپۆن_بۆ_ناڕەزامەندی_دەربڕین_بەرامبەر_بە_بەرپاکرانی_پارائۆلەمپیکی_٢٠٢٠
کۆمەڵێک لە جەماوەری ژاپۆن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەرپاکرانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ لەم ھەل و مەرجەی کۆرۆنادا لە دەرەوەی یاریگای نیشتیمانیی شاری تۆکیۆ گرد بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2021 03:07 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی جەماوەری ژاپۆن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەرپاکرانی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠

کۆمەڵێک لە جەماوەری ژاپۆن بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەرپاکرانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ لەم ھەل و مەرجەی کۆرۆنادا لە دەرەوەی یاریگای نیشتیمانیی شاری تۆکیۆ گرد بوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ژاپۆنییەکان لفەو باوەڕەدان کە بەرپا کرانی ئەم ڕووداوە وەرزشییە لە کاتێکدا کە نەخۆشیی کۆرۆنا ھەروا خەریکی پەرە سەندنە بۆی ھەیە پڕمەترسی بێت.

ئاھەنگی دەستپێکی پارائۆلەمپیکی ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ٨ ئێوارەی دوێنێ بە کاتی خۆپجێیی لە یاریگای نیشتیمانیی شاری تۆکیۆ دەستی پێ کراو لە ئێستاش دا ھەر بەردەوامە.

لە ئاھەنگی دەستپێکی ئۆلەمپیکی ٢٠٢٠ یش دالە کە لە مانگی گەلاوێژ بەرپا کرا، کۆمەڵێک لە نەیاران لە پشت دەرکەی یاریگاکە خڕ بوونەوەو نەیارەتیی خۆیانیان لە بارەی بەرپا کرانی ئۆلەمپیک لە ڕۆژانی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا ڕاگەیاند بوو.