ئاب 26, 2021 16:28 Asia/Tehran
  • دەستپێکی ھێزمەندانەی تازەلاوانی باڵەی ئێران لە کێبەرکێکانی جیھانی

تیپی باڵەی تازەلاوانی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی دا لە ململانێی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیھان ھێزمەندانە بە سەر ھینددا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی ڕابردوو لە دووھەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی باڵەی پاڵەوانەتیی ژێر ١٩ ساڵی جیھانی تیپەکەی ئێران یەکەم کێبەرکێی خۆی ئەنجام داو بە دەرەنجامی سێ بە سیفر ھیندی بەزاند. سێ گەیمی ئەم یارییە بە دەرەنجامی ۲۵ بە ۲۲، ۲۵ بە ۱۵ و ۲۵ بە ۲۲ به قازانجی شاگردەکانی «مەسعود ئارمات» کۆتایی پێ ھات.

ئێران بەم دەرەنجامە، دوای پۆڵۆنیا کە لە ڕووی مام ناوەندیی خاڵەکانەوە ھەل و مەرجێکی باشتری تۆمار کردووە، کەوتە ڕیزی دووھەمی گروپب«A»ـەو بڕیارە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ڕۆژی ھەینی لە ھەستیارترین قۆناغی گروپیی خۆی دا بۆ پۆڵۆنیا بچێتە مەیدانەوە.

حەڤدەھەمین خولی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی تازە لاوانی «ژێر ١٩» ساڵی جیھان لە دووھەمی خەرمانانەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ١١ی ئەم مانگەش بە میواندارەتیی ئێران و لە دوو  ھۆڵی ئازادی و فیدراسیۆنی تاران دا بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ