ئاب 27, 2021 17:33 Asia/Tehran
  • ھێزمەندیی تۆپی پێی ئێران لە ئاسیادا

ئێران بە ھەبوونی دوو یاریزان لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا زیاترین پشکی لە چاو وڵاتانی دیکەی ئاسیادا ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، ماڵپەڕی «Asian Football» ھەستاوە بە ناساندنی یاریزانانی ئاسیایی ئێستا لە قۆناغی بە کۆمەڵی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا بۆ ساڵانی 2021-2022.

لە کێبەرکێکانی وەرزی تازەی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا چوار یاریزانی ئاسیایی وەکو ئەستێرەکانی ئەم بەژە کۆنە لە باڵاترین ئاستی کێبەرکێکانی تۆپی پێی جیھاندان.

ئێران بە ھەبوونی «سەردار ئازمون» یاریزانی تیپی «زینیت»ی سەن پیتێرزبورگ و «مەھد تارمی» یاریزانی تیپی «پۆرتۆ» زیاترین پشکی لە چاو وڵاتانی دیکەی ئاسیا لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپادا ھەیە.

«زینیت» بە ھاوڕێیەتیی «سەردار ئازمون» لە گروپی ھەشتەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئەورووپا لەگەڵ تیپەکانی «یۆڤێنتوس»و «چێلسی» و «مالمۆ» کێبەرکێ دەکات و «پۆرتۆ»ش ھاوڕێ لەگەڵ «مەھدی تارمی» لە گروپی دووھەم دا ڕووبەڕووی تیپەکانی «میلان«، «ئەتلتیکۆ»، «ماردری» و «لیڤرپول» دەبێتەوە.

سەرپەیڤ