ئاب 27, 2021 17:45 Asia/Tehran
  • «ڕۆناڵدۆ» بە فەرمی لە «یوڤێنتوس» دابڕا

ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی «یوڤێنتوس» لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی دابڕانی «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی کرد لە تیپەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ماسیمیلیانۆ ئالگری» ئەمڕۆ ھەینی  لە پرێس کۆنفرانسی تایبەت بە یاریی «یو ڤێنتوس» لە بەرامبەر «ئیمپولی» دا وتی:  «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندووە کە بە نیازە بە خێرایی لە «یوڤێنتوس» جیا بێتەوەو ھەر لە بەر ئەمەش ئەمڕۆ بەشداریی پرۆڤەکانی نەکرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھەواڵی پەیوەست بوونی «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»  بە «مانچێستەرسیتی» ڕەھەندێکی شێلگیرانەی بە خۆیەوە گرتووەو وێدەچێ ئەم ڕووداوە لە ماوەی یەک و دوو ڕۆژی داھاتوودا بچێتە واری ڕاستییەوە.

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»  لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بۆ یانەی «یوڤێنتوس» یاری دەکات و لە ٩٨ یاری دا ٨١ گۆڵی بۆ ئەم یانەیە تۆمار کردووە.

سەرپەیڤ