ئاب 28, 2021 16:59 Asia/Tehran
  • یەکەم زێڕی ئۆلەمپیکی ئێران لە پارائۆلەمپیک

پاراکێش ھەڵگری ئێرانی لە کێبەرکێکانی «پارا کێش ھەڵگرتن»ی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ توانی میدالیای زێڕ مسۆگەر کات.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ڕۆحوڵڵا ڕوستەمی» پاراکێش ھەڵگری ئێرانی ڕۆژی شەممە لە کێبەرکێکانی «پارا کێش ھەڵگرتن»ی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ توانی میدالیای زێڕ مسۆگەر کات.

لە درێژەی کێبەرکێکانی «پارا کێش ھەڵگرتن»ی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ «ڕۆحوڵڵا ڕوستەمی»  لە کێشی ٨٠ کیلۆگرام لەگەڵ خەنیمەکانی دا کەوتە ململانێ کردن و لە کۆتایی دا توانی بە زاڵ بوون بە سەر کێشێکی ٢٣٤ کیلۆگرام میدالیای زێڕی پارائۆلەمپیک  مسۆگەر کات.

نوێنەرانی چین، میسریش بە ڕیز بە زاڵ بوون بە سەر کێشەکانی ٢١٥ و ٢١٣  کیلۆگرام دوای «ڕوستەمی» لە ڕیزی دووھەم و سێھەم جێگیر بوون.

بەو میدالیا زێڕەی «ڕوستەمی، ئێران بۆ پلەی ٢٤ی  کێبەرکێکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ ھەڵکشاوە.

سەرپەیڤ