ئاب 29, 2021 12:01 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی پێی ئێران بوو بە دووھەمین لژیۆنێری ئاسیایی حەوتە

ھێرڕشبەڕی ئێرانیی تۆپی پێی «فاینۆرد» بوو بە دووھەمین لژیۆنێری ھەڵکەوتەی ئاسیایی حەوتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «عەلیڕەزا جەھانبەخش» یاریزانی ئێرانیی تیپی تۆپی پێی «فاینۆرد» لە لایەن بەکارھێنەرانی ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی ئاسیا وەکو دووھەمین لژیۆنێری ھەڵکەوتەی ئاسیا ھەڵبژێردرا.

لەم ڕاوەرگرتنەدا کە دووپاڵێوراوی ئێرانیش ناویان لە پێڕستی دە کەسە دیاریکراوەکەدایە، «ئەلدەور شاھمۆرادۆف» یاریزانی ئوزبەکی ڕێمای ئیتالیاش بە لەسەدە ٥١ی دەنگەکان پلەی یەکەمی بەرکەوتووە.

«عەلیڕەزا جەھانبەخش» یش لە پلەی دووھەم دا وەستاوەو «ئەمیر غابیدزادە»ش لە پلەی سێھەم دا گیرساوەتەوە.

سەرپەیڤ