«ئەمانوڵڵا پاپی» بوو بە جێگری پاڵەوانی ڕم ھاویشتنی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
ئاب 29, 2021 12:11 Asia/Tehran
وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە بواری ڕم ھاویشتن میدالیای زیوی کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «ئەمانوڵڵا پاپی» وەرزشوانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە بواری ڕم ھاویشتن ڕۆژی شەممە لە کێبەرکێی ڕاکردن و گۆڕەپانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە بەشی کێش ھاویشتنی ئاستی «F ۵۷ » میدالیای زیوی بردەوە.
«ئەمانوڵڵا پاپی» بە ھاویشتنی ٤٩ مەترو ٥٦ سانتی مەتر بوو بە جێگری پاڵەوانی کێبەرکێکانی ڕم ھاویشتن.
«حامید حەیدەری» لە کۆماری ئازەربایجانیشەوە لە بواری ڕم ھاویشتن بوو بە پاڵەوان و میدالیای زێڕی بردەوەو «واڵدیران» لە برازیلیشەوە میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.