ئاب 30, 2021 17:02 Asia/Tehran
  • «مەنسوور پوور میرزایی» میدالیای زیوی پاراکێش ھەڵگرتنی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە

وەرزشوانی کێش قورسی بواری کێش ھەڵگربتی تیپی ئێران لە پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ لە ململانێیەکی شان بەشاندا لەگەڵ وەرزشوانەکەی ئۆردۆن گەییشتە پلەی جێگری پاڵەوان و میدالیای زیوی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «مەنسوور پوور میرزایی» وەرزشوانی کێش قورسی بواری کێش ھەڵگربتی تیپی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە ململانێکانی دەستەی سەروکێش قورسی پاراکێش ھەڵگرتنی تۆکیۆ کێشێکی ٢٤٦ کیلۆگرامیی بەرز کردەوەو میدالیای زیوی بردەوە.

لەم بوارەدا کۆمەڵێک لە وەرزشوانان لە وڵاتانی ئێران، عێراق، میسر، کۆلەمبیا، چین، کۆریای باشووری،کۆماری ئازەربایجان، یۆنان و ئۆردۆن بەشدار بوون.

«جەمیل شبڵی» وەرزشوانی ئۆردۆنیی خەنیمی «پوور میرزایی»ش لە دواجوڵەدا ھەوڵی بە بەرز کردنەوەی کێشێکی ٢٤٦ کیلۆگرامی داو بۆی بەرز نەکرایەوە، بەڵام لە بەر جیاوازیی کێشەکەی لە پلەی یەکەم دا وەستا.

لە سەرەتای ئەم کێبەرکێیە چەند کلیپێک لە وەرزشوانی ناوداری کوردی ئێرانی،  خوالێخۆشبوو «سیامەند ڕەحمان» ڕەچەشکێنیی جیھان و پارا ئۆلەمپک لەم دەستەیەدا بڵاو کرایەوە.

خوالێخۆشبوو «سیامەند ڕەحمان» ساڵی ٢٠١٩ی زایینی لە بەر وەستانی کوت و پڕی دڵ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاروانی وەرزشیی ئێران، لە کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ ھەتا ئێستا ٥ میدالیای زێڕو چوار زیوو برۆنزێکی بردووەتەوەو لە ڕیزی شانزەھەمی پارائۆلەمپیک دا گیرساوەتەوە.

سەرپەیڤ