ھەڵکشانی «سارە جەوانمەردی» بۆ قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400259-ھەڵکشانی_سارە_جەوانمەردی_بۆ_قۆناغی_کۆتایی_کێبەرکێکانی_تیرھاویشتنی_پارا_ئۆلەمپیکی_توکیۆ
خاتونی پارا تیرھاویشتنی ئێرانی گەییشتە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی دە مەتری بە دەمانچەی پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2021 04:02 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی «سارە جەوانمەردی» بۆ قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ

خاتونی پارا تیرھاویشتنی ئێرانی گەییشتە قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی دە مەتری بە دەمانچەی پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، لە کێبەرکێکانی قۆناغی بەرایی تیرھاویشتنی بە دەمانچەی بادیی ۱۰ مەتری « P۲  » کڵاس « SH۱ »ی پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ، «سارە جەوانمەردی خاتونی پارا تیرھاویژی ئێرانی، بە دەستخستنی ٥٧٢ خاڵ لە پلەی یەکەمی ئەم قۆناغەدا وەستاو بەرەو قۆناغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە ھەڵکشا.

«سەمیرا ئیرەم» خاتوونە تیرھاوێژە ئێرانییەکەی دیکەش بە دەستخستن ٥٣٢ خاڵ بوو حەڤدەھەم و بەم پێیە نەیتوانی بەرەو قۆتاغی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە ھەڵکشێت.

قۆناغی کۆتایی کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی دە مەتری بە دەمانچەی پارا ئۆلەمپیکی توکیۆ کاتژمێر ٧و ٣٠ خولەکی ئەمڕۆ سێ شەممە بە کاتی تاران دەستی پێ کرا.