نۆھەمین میدالیای کاروانی وەرزشیی ئێران لە کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400320-نۆھەمین_میدالیای_کاروانی_وەرزشیی_ئێران_لە_کێبەرکێکانی_پارا_ئۆلەمپیکی_تۆکیۆ
خاتوونی تیرھاوێژی ئێرانی بە شکست پێ ھێنانی خەنیمە ئیتالیاییەکەی میدالیای زێڕی «ڕیکڕۆ»ی تاکەکەسیی تیرھاویشتن بە کەوانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2021 11:50 Asia/Tehran
  • نۆھەمین میدالیای کاروانی وەرزشیی ئێران لە کێبەرکێکانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆ

خاتوونی تیرھاوێژی ئێرانی بە شکست پێ ھێنانی خەنیمە ئیتالیاییەکەی میدالیای زێڕی «ڕیکڕۆ»ی تاکەکەسیی تیرھاویشتن بە کەوانی پارا ئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.

«زەھرا نیعمەتی» خاتوونی تیرھاوێژی ئێرانی ئەمڕۆ پێنج شەممە  بە شکست پێ ھێنانی خەنیمە ئیتالیاییەکەی میدالیای زێڕی «ڕیکڕۆ»ی تاکەکەسیی تیرھاویشتن بە کەوانی پارئۆلەمپیکی تۆکیۆی بردەوە.

لە کۆتایی کێبەرکێکانی «ڕیکڕۆ»ی تاکەکەسیی تیرھاویشتن بە کەوانی پارئۆلەمپیکی تۆکیۆ کە لە سەیرانگەی تیرھاویشتنی «یومنوشیما»ی تۆکیۆ بەرپا کرا،«زەھرا نیعمەتی» توانی نۆھەمین میدالیای زێڕی کاروانی «سەرداری دڵان» لە کێبەرکێکانی پارائۆلەمپیک بباتەوە.

«زەھرا نیعمەتی» لە کێبەرکێی قۆناغی کۆتایی و لە ململانێیەکی ھەناسەبڕدا بە دەرەنجامی ٦ بە ٥ و لە تیری زێڕینی « ڤینسێنزا پتریلی» خەنیمی ئیتالیایی خۆی بەزاند.

لە ململانێی ڕیزبەندیی ئەم کێبەرکێیانەش «ووچوونیان» لە چینەوە میدالیای برۆنزی بردەوە.
«زەھرا نیعمەتی» بەم میدالیایەی، سێھەمین میدالیای زێڕی خولەکانی پارائۆلەمپیکی خۆی بردووەتەوە.

کاروانی وەرزشیی ئێران لە کێبەرکێکانی پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ ٩ میدالیای زێڕ، ٧ زیوو برۆنزێکی بردووەتەوەو لە پلەی سیانزەھەمی ئەم یارییانە دا وەستاوە.