ئه‌یلوول 02, 2021 16:30 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ: جاری وا بوو کە وام دەزانی قەت بەو ڕەچەیەی «عەلی دایی» ناگەم

واوەئەستێرەی تۆپی پێی جیھان وتی: «عەلی دایی» ھێندە ئاستی پێوەرەکانی بەرز کردبووەوە کە جاری وا بوو وام دەزانی قەت پێی ناگەم.

«کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» شەوی ڕابردوو لە ململانێی تۆپی پێی پۆرتۆگال لە بەرامبەر ئیرلەند دوو گۆڵی تۆمار کرد و ئا بەمجۆرە لە ئێستادا بە تەنیایی ڕەچەی زیاترین تۆمارکردنی گۆڵی نیشتیمانیی مێژووی تۆپی پێی جیھانی گرتە دەست. ئەم ڕەچەیە بەرلەمە بە ١٠٩ گۆڵ لە پاوانی «عەلی دایی» ھێرشبەرو سەریاری پێشووی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران بوو.

«ڕۆناڵدۆ» دوای ئەم ڕەچەشکاندنە، لە ئینیستاگرامەکەی دا نووسی: ناتوانم بە ھیچ وشەو ڕستەیەک ھەستی خۆم دەرببڕم. لە نێو تەواوی ڕەچە شکاندنەکانم لە سەردەمی وەرزشیم دا، ئەمەیان بۆ من تایبەتی تر بووەو شانازیی پێوە دەکەم.

ڕۆناڵدۆ وتیشی: ھۆیەکی دیکە کە ئەم دەستکەوتە بۆ من بایەخمەند دەکات ئەوەیە کە «عەلی دایی» ھێندە ئاستی پێوەرەکانی بەرز کردبووەوە کە جاری وا بوو وام دەزانی قەت پێی ناگەم.

سەرپەیڤ