ئه‌یلوول 03, 2021 03:00 Asia/Tehran
  • دوا قۆناغی بەرایی مۆندیاڵ و سەرکەوتنی ئێران بەسەر سووریادا

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم کێبەرکێی لە دواقۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە بەرامبەر سووریادا سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە یەکەم یاریی خۆی دا لە قۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ ی قەتەر کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە یاریگای ئازادیی تاران بەرەوڕووی تیپی نیشتیمانیی سووریا بووەوە کە ئەم یارییە لە ئەنجام دا بە سەرکەوتنی یەک بە سیفر بە قازانجی ئێران کۆتایی پێ ھات.

تاکە گۆڵەکەی ئێران لەم یارییەدا لە لایەن «عەلیڕەزا جەھانبەخش»ەوەو لە خولەکی ٥٧ دا تۆمار کرا.

«ڕیۆجی ساتۆ» لە ژاپۆنەوە داوەری کردنی ئەم یارییەی بە ئەستۆ بوو. تیپی نیشتیمانیی ئێران بەم سەرکەوتنەی بوو بە سەرپەڕی گروپی «A» دواقۆناغی بەرایی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ لە  بەژی ئاسیا.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران گروپی «A» دا لەگەڵ کۆریای باشووری، عێراق، ئیمارات، سووریاو لوبناندا ھاوگروپە. 

سەرپەیڤ