ئه‌یلوول 06, 2021 16:48 Asia/Tehran
  • فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرژەنتین: یارییه‌که‌مان له‌به‌رامبه‌ر به‌رازیڵ ھەڵپەسێردراوە

یاریی نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرژەنتین لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی جامی جیھانیی 2022ی ئەمریکای باشووردا، بەھۆی رووداوێکی بێ ھاوتا لە مێژووی تۆپی پێدا، راگیرا.

 

دوای نزیکەی 10 خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە، کاربەدەستانی دامەزراوەی تەندروستیی بەرازیل ویستیان بێنە نێو یاریگاوە، ئەوەش بووە ھۆی ئەوەی یاریزانانی ئەرژەنتین و داوەری یارییەکە یاریگا چۆڵ بکەن و روو لە ژووری خۆگۆڕین بکەن.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی لە میدیاکانی بەرازیلدا بڵاو کراونەتەوە، دامەزراوەی تەندروستیی بەرازیل داوای لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین کردووە، ھەریەک لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە، ئێمیلیانۆ مارتینێز، جیۆڤانی لۆ سێڵسۆ، کریستیان رۆمێرۆ و ئێمیلیانۆ بوێندیا کە یاریزانی پریمیەر لیگن، لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا دیپۆرت بکرێنەوە.

بەھۆی ئەوەش کە بەر لە یارییەکە کێشەکە چارەسەر نەکراوە، کاربەدەستانی دامەزراوەکە لە کاتی یارییەکەدا ویستوویانە ئەو یاریزانانە ببەن و بیانخەنە کەرەنتینەوە و بەو ھۆیەشەوە، یارییەکە راگیرا.

سەرپەیڤ