ئه‌یلوول 09, 2021 16:54 Asia/Tehran
  • ململانێی نێوان ئیستیقلال و  ئەلھیلال بە بێ ئامادە بوونی ھاندەران

بە پێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەیەکی عەرەبستانی، ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی ئیستیقلالی ئێران و ئەلھیلالی عەرەبستان لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیا بەبێ ئامادە بوونی ھاندەران بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی تۆپی پێی ئیستیقلالی ئێران و ئەلھیلالی عەرەبستان، ٢٢ی خەرمانان لە چوارچێوەی قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیا لە یاریگای «زەعیل»ی دوبەی لە ئیمارات ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

لە سەروبەندی ئەم کێبەرکێ ھەستیارەدا کە بە «ئال کلاسیکۆ»ی ئاسیا ناودارە، بڵاوکراوەی عەرەبستانیی «ئەلڕیازە» لە ھەواڵێکی بەپەلەدا لە توییتێر نووسی: کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لای وایە کە ڕووبەڕوو بوونەوەی  تیپەکانی ئیستیقلالی ئێران و  ئەلھیلالی عەرەبستان لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیا بەبێ ئامادە بوونی ھاندەران بەڕێوە دەچێت. 

تیپی تۆپی پێی ئیستیقلال لە ئێستادا لە دوبەی و لە یاریگای «زەعیل»دایە کە یاریگای ماڵیی یانەی «ئەلوەسڵ»یش دێتە ئەژمارو شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممەش لە یارییەکەی لەگەڵ «رجیۆنال»ی ئیمارات دا حەوت بە یەک سەرکەوتنی تۆمار کرد.

سەرپەیڤ