ئه‌یلوول 11, 2021 14:11 Asia/Tehran
  • یاریزانی تۆپی پێ ئێران بەرامبەر نوێنەری ئیسرائیل یاری ناکات

عەلیڕەزا جەهانبەخش یاریزانی تۆپی پێ ئێران بۆ بەشدار نەبوون لە یاری لە گەڵ ملابی حەیفا(یانەی ئیسرائیلی) داواکاریی پێشکەشی بەرپرسانی یانەکەی کردووە و قبووڵ کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یانەی تۆپی پێی فاینۆرد سێشەممە شەوی هەفتەی داهاتوو واتا بیست و سێی خەرمانان لە یەکێک لە کێبڕکێکانی هەفتەی یەکەمی وەرزی نوێی خولی کۆنفڕانسی ئەورووپا ئەبێ لە زەوینی نوێنەری ئیسرائیل بچێتە مەیدان کە عەلیڕەزا جەهانبەخش لەوکێبڕکێیانەدا هاوڕێیەتی یانەکەی ناکات.

بە پێی ڕاگەیاندنی یانەی فاینۆرد، سەرڕاهێنەری ئەو یانە داواکاری عەلیڕەزا جەهانبەخش لەسەر سەفەر نەکردنی لەگەڵ یانەکەی قبوول کردووە، چونکوو وەرزشوانانی ئێرانی بەردەوام خۆیان دەبوێرن لە بەرەوڕوو بوونەوەیان لە گەڵ نوێنەرەکانی ئیسرائیل لە بوارە جیاوازەکان.

سەرپەیڤ