ئه‌یلوول 14, 2021 16:41 Asia/Tehran
  • سه‌رۆک و جێگرانى یه‌کێتیی تۆپى پێى عیراق ده‌ستنیشانکران

له‌ شارى به‌غداد ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رۆسه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ده‌سته‌ى نوێى یه‌کێتیی تۆپى پێى عیراق به‌رێوه‌چوو .

له‌ پرۆسه‌که‌ ، عه‌دنان درجال به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى گشتى به‌ سه‌رۆکى یه‌کێتییه‌که‌ بۆ چوار ساڵى داهاتوو ده‌ستنیشانکرا .

هه‌ر له‌ ده‌نگدانى ئه‌ندامان عه‌لى جه‌بار وه‌ک جێگرى یه‌که‌م و یونس مه‌حمودیش به‌ جێگرى دووه‌م ده‌ستنیشانکرا .بریاره‌ هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانى یه‌کێتییه‌که‌ش بدرێت .

سەرپەیڤ