ئه‌یلوول 14, 2021 17:03 Asia/Tehran
  • وه‌رزشکارێکى دێرینى شارى سلێمانى کۆچى دواییکرد

پێشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شارى سلێمانى وه‌رزشکارێکى پێشووى ھەرێمی کوردستان کۆچى دواییکرد .

 

بە پێی ھەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، رێکخراوى وه‌رزشکاره‌ دێرینه‌کانى سلێمانى له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکردووه‌ ، ئه‌مرۆ شێرکۆ فارس وه‌رزشکارى دێرین ماڵئاوایى له‌ ژیان کردووه‌ .

شێرکۆ فارس ، له‌ رابردوو  خزمەتی بەرچاوی بەیانەی سلێمانی کردوەو بۆ چەندین تیمی یانەکە یاری کردووە ، دواتریش لە بواری کارگێڕیدا ئەسپی خۆی تاوداوەو ماوەیەکی زۆر ئەندامی دەستەی کارگێڕی و جێگری سەرۆکی یانەى سلێمانى بووه‌ .

هه‌روه‌ها یه‌کێک بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانى رێکخراوى وه‌رزشکاره‌ دێرینه‌کانى سلێمانى و سه‌رۆکى یه‌کێتیی تیروکه‌وانى کوردستانیش بوو.

سەرپەیڤ