ئه‌یلوول 16, 2021 11:24 Asia/Tehran
  • «ئازمون» بایەخمەندترین یاریزانی ھەڵبژاردەی ڕووسیا

ھێرشبەری تیپی نیشتیمانیی ئێران ناسناوی بایەخمەندترین یاریزانی بیانیی چالاک لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای درایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەردار ئازمون» یاریزانی تیپی نیشتیمانیی ئێران لە نێو تیپی تۆپی پێی «زنیت»ی «سەن پیتێرزبورگ» وەکو بایەخمەندترین یاریزانی بیانیی چالاک لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای دیاری کرا.

لەم پەیوەندییەدا ماڵپەڕی «ترانسفۆرمارکێت» بایەخی ئەم ھێرشبەرە ئێرانییەی چالاک لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای بە ٢٥ ملوێن یۆرۆ خەمڵاندووە.

ئازمون کە ٥٦ یاریی نیشتیمانیی لە کارنامەدایە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو ئەندامی تیپی تۆپی پێی «زنیت»ی «سەن پیتێرزبورگ»ی ڕووسیا بووەو توانیویەتی لەگەڵ ئەم تیپەدا ناسناوی پاڵەوانەتیی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەم وڵاتە دەست بخات.

«سەردار ئازمون» پێشینەو ناسناوی «ئاغاب گۆڵ»ی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیاشی لە کارنامەی خۆی دا تۆمار کردووە.

سەرپەیڤ