ئه‌یلوول 16, 2021 17:13 Asia/Tehran
  • گۆڵەکەی تۆرابی بوو بە پاڵێوراوی باشترین گۆڵ لە قۆناغی یەک ھەشتەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا

ئەو گۆڵەی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران بەسەر نوێنەرەکەی تاجیکستانی سەپاند چووە ڕیزی گۆڵە ھەڵکەوتەکانی قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران ڕۆژی سێ شەممە و لە قۆناغی یەک شانزەھەمی کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، بە تاکە گۆڵەکەی «مەھدی تورابی» لە بەربەستی «ئیستیقلال»ی تاجیکستان پەڕییەوەو چووە ڕیزی ھەشت تیپە ھەڵکەوتەکەی تۆپی پێی بەژی کۆن . تۆرابی ئەو گۆڵەی لە چرکەکانی کۆتایی یارییەکەی تۆمار کرد.

بە کۆتایی ھاتنی قۆناغی یەک ھەشتەمی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، گۆڵەکانی ھەڵکەوتەی ئەم قۆناغەی کێبەرکێکان ڕاگەیەندراو بەم پێیە گۆڵەکەی «مەھدی تۆرابی» ئەستێرەی پێرسپۆلیس لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم تیپە لەگەڵ «ئیستیقلال»ی تاجیکستان وەک پاڵێوراوێکی گۆڵی ھەڵکەوتە ناسێندرا.

تۆرابی بۆ دەستخستنی ناسناوی خاوەنی ھەڵکەوتەترین گۆڵ دەبێ لەگەڵ «بافاتمی گومیس»، «یاکوب سویڕژوک»، «ڤینست ئەبوبکار» و «تراسیل دانگدا» ململانێ بکات.

سەرپەیڤ