ئه‌یلوول 17, 2021 15:45 Asia/Tehran
  • کات و شوێنی بەپاکرانی یاریی «پێرسپۆلیس»و «ئەلھیلال» دیاری کرا

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیایەکی سەعودی، دیداری تیپەکانی «پێرسپۆلیس»و «ئەلھیلال» لە یاریگای «مەلیک فەھەد» بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، قۆناغی چارەکی کۆتایی کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە کوالالامپووری مالیزی بەرپا کراو ھەشت تیپی بەشداری ئەم قۆناغە خەنیمەکانی خۆیانیان ناسییەوە. تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیس تاکە نوێنەری ئێران دەبێ بۆ یاری لە قۆناغی چارەک و بە شیمانەی زۆرەوە پێش کۆتایی بڕوات بۆ عەرەبستان.

بە پێی ڕاگەیاندنی یەکێک لە میدیاکانی سەعودی ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی «ئەلنەسر»ی عەرەبستان و «ئەلوەحدە»ی ئیمارات کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی ٢٤ی ڕەزبەر لە یاریگای «مەرسول بارەک» بەرپا دەکرێت و لە درێژەی کێبەرکێکانیش دا «پێرسپۆلیس»ی ئێران و «ئەلھیلال»ی عەرەبستان کاتژمێر ٩ی شەوی ڕۆژی ٢٤ی ڕەزیەر لە یاریگای نێونەتەوەیی «مەلیک فەھەد»ی شاری ڕیاز بەڕێوە دەچێ، یاریگایەک کە سەربە یانەی «ئەلھیلال»ـە.

یاریی قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی ناوچەی ڕۆژئاواش ڕۆژی ٢٧ی ڕەزیەر لە یاریگای «مەرسول بارەک» وەرزشگای تایبەتیی یانەی «ئەلنەسر» بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ