ئه‌یلوول 18, 2021 16:11 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی فوتسالیستەکانی ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا و ھەڵکشان بەرەو خولی یەکلاکەرەوە

ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران بە سەرکەوتن بەسەر ئەمریکادا ، بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوەی جامی جیھانیی 2021 ی لیتوانی ھەڵکشا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ھەڵبژاردەی فوتسالی ئێران کە لە گروپی ئێف ی جامی جیھانی دایە ، دوێنی ھەینی لە دوھەمین یاری خۆی دا لە قۆناغی گروپیی رووبەڕووی ئەمریکا بووەوە و لە کۆتایی دا توانی بە ئەنجامی چوار بە دوو خەنیمی خوی ببەزێنێ و بو قۆناغی یەکلاکەرەوەی ئەم یاریانە ھەڵکشێ . 

 ھەڵبژاردەی ئێران بەم سەرکەوتنە بوو بە شەش خاڵی و ھەڵکشانی خۆی بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوە مسۆگەر کرد . 

ھەڵبژاردەی ئێران پێشتر لە سربستانی بردبووەوە . 

ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران رۆژی دوشەممە لە دوایین یاری خۆی دا رووبەڕووی ئارژانتین پاڵەوانی دەورەی پێشووی ئەم یاریانە دەبێتەوە . 

 

 

سەرپەیڤ