لەسەدا ٦٥ی قوتابخانە گوندییەکانی پارێزگای کوردستان ئینتەرنێتی خێرایان بۆ دابین دەکرێت
سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای پارێزگای کوردستان وتی: ھەتا ئێستا ھەزارو ٢٠٠ قوتابخانەی گوندی، ھاوسەنگی لەسەدا ٦٥ی قوتابخانەکانی ئەو گوندانەی سەرو ٢٠ بنەماڵەیان تیادایە، بە تۆڕی نیشتیمانیی زانیارییەکانەوە پەیوەست کراون.
«ئیبراھیم ئیدریسی» ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: لە دووھەزارو ٨٩٨ قوتابخەی شارو گوندی ئەم پارێزگایە ھەتا ئێستا دووھەزارو ١٤١ قوتابخانە، واتە لەسەدا ٧٣یان پەیوەستی تۆڕی نیشتیمانیی زانیارییەکانەوە کراون.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە لە سەداسەدی قوتابخانەشارییەکانی پارێزگای کوردستان بە ئینتەرنێتەوە پەیوەستن، وتیشی: بە تێکڕایی ھەتا ئێستا ٩٤١ قوتابخانەی شاری و ھەزارو٢٠٠ قوتابخانەی گوندی لەم پارێزگایە بە تۆڕی نیشتیمانیی زانیارییەکانەوە پەیوەست کراون.
«ئیبراھیم ئیدریسی» تیشکی خستە سەر ئەوەش کە ئینتەرنێتی ئەم قوتابخانەگەلە ھەتا دوو ساڵی دیکە بەلاش دەبێ و وتیشی: لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا پشکی مانگانەی قوتابخانە یەک نۆرەییەکان لە ئینتەرنێتی بەلاش ٣٠ گیگابایت، قوتابخانە دوو نۆرەییەکان ٥٠ گیگابایت و ناوەندە فێرکارییە سێ نۆرەییەکانیش ٧٠ گیگابایت دەبێت.