ڕێبەری باڵای شۆڕش: سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالە بۆ گەلی ئێران زۆر شیرینە
ئهیلوول 20, 2021 15:47 Asia/Tehran
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی والیباڵی ئێران کە لە بیست و یەکەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا بووە یەکەم، دەسخۆشیی کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی والیباڵی ئێران کە لە بیست و یەکەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا بووە یەکەم، دەسخۆشیی کرد.
دەقی پەیامەکەی رێبەری ئێران بە شێوەی خوارەوەیە:
بەناوی خودا
سەرکەوتنی درەوشاوەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی والیباڵ بۆ گەلی ئێران زۆر شیرینە. لە ئێوە گەنجانی ئازیز و رێبەری ئێرانیتان لە ناخی دڵەوە دەسخۆشی دەکەم.
ھەڵبژاردەی باڵەی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا بە بەزاندنی ژاپۆن، ناسناوی یەکەمی بردەوە.