ئه‌یلوول 20, 2021 17:27 Asia/Tehran
  • چێڵسی دێربی له‌نده‌نی برده‌وه‌

له‌ میانی رکابه‌رییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجی پرێمیه‌رلیگدا، له‌ دێربی له‌نده‌ندا، یانه‌ی چێڵسی به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی تۆتنهامی برده‌وه‌.

 یارییه‌که‌ له‌ یاریگای تۆتنهام به‌رێوه‌چوو ،   گۆڵه‌کانی چێڵسیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک له‌ یاریزانان  سیلڤا و کانتێ و رۆدیگه‌ر له‌ خوله‌که‌کانی 49 و 57 و 92 تۆمارکران.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش چێڵسی بووه‌ خاوه‌نی 13 خاڵ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵدا که‌ له‌رووی ژماره‌ی گۆڵه‌وه‌ یه‌کسانن، پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پرێمیه‌رلیگن و تۆتنهامیش له‌ 9 خاڵدا مایه‌وه‌.

سەرپەیڤ