ئه‌یلوول 21, 2021 13:28 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی کۆنترین جلی جیھان لە مەغریب دا

کەوناراناسان ڕایانگەیاندووە: ھێندێک کەرەستەی پەیوەست بە ١٢٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەریان لە ئەشکەوتێکدا لە مەغریب دۆزیوەتەوە کە وا دەردەخات مرۆڤ بە ھۆیانەوە جل و بەرگی دروست کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، کەوناراناسان دەڵێن: ئەم کەرەستەگەلە کە لە ئەشکەوتی «کانترابندیر_Contrebandiers» لە مەودای ٢٥٠ مەتریی ھێڵی کەناراوەکانی ئەقیانووسی ئەتڵەس لە شاری «تمارا» دۆزراوەتەوە، کۆنترین بەڵگەگەلێکن کە دروست کرانی پۆشنە بە ھۆی مرۆڤە سەرەتاییەکان دەر دەخەن.

ھاوچەشنەکانی ئێمە، واتە «ھۆمۆسابین»ـەکان یان ھەمان مرۆڤە زیرەکەکان، یەکەم جار پتر لە سێسەدھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریقیا دەرکەوتن و دوای ئەوە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیھان پەرەیان سەند.

زانستوەران دەڵێن:مرۆڤە سەرەتاییەکان بەرلە چوونەدەرەوە لە ئەفریقیا جلیان لەبەر کردووە کە ئەمەش دەربڕی گەشەی کلتووری و ناسیارییانە.

سەرپەیڤ