ئه‌یلوول 22, 2021 14:55 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی تیپی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئێران بۆ کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان

تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر سووریادا لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا، وێڕای ھەڵکشان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، بۆ یەکەمجار مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھانی دەست کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، ھەژدەھەمین خولی کێبەرکێکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی ئافرەتانی ئاسیاو ھەڵبژاردەی ململانێکانی پاڵەوانەتیی جیھانیی ئیسپانیا، لە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی لە ئۆردۆن دەستی پێ کرا کە لە ئێران لە گروپی دووھەم دا لەگەڵ تیپەکانی ئۆردۆن، فەلەستین، سووریا، کوێت و ژاپۆن ھاوگروپ بوو.

ڕۆژی سێ شەممە تیپی نیشتیمانیی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئێران لە دوایین ململانێی لە قۆناغی گروپیی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی ئافرەتانی ئاسیا ڕووبەڕووی تیپی نیشتیمانیی سووریا بووەوە کە لە ئەنجام دا یاریزانانی نیشتیمانیی ئێران توانییان بە دەرەنجامی ٣٨ بە ١٩ خەنیمەکەیان ببەزێنن و وەکو تیپی دووھەمی گروپی «بی» جیا لە ھەڵکشان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، مۆڵەتی بەشداری لە کێبەرکێکانی تۆپی دەستی پاڵەوانەتیی ئافرەتانی جیھانیشیان دەست کەوێت.

یاریزانانی نیشتیمانیی ئێران بە مسۆگەر کردنی ئەم مۆڵەتە، بوون بە خاوەنی ھەشت خاڵ و دوای ژاپۆن وەکو تیپی دووھەمی گروپی دووھەم ڕێیان لە قۆناغی پێش کۆتایی کەوت.

سەرپەیڤ