ئه‌یلوول 23, 2021 15:29 Asia/Tehran
  • دەرباز بوونی «پاری سان ژیرمان» لە دواچرکەدا بە درەوشانەوەی «حەکیمی»

ڕووبەڕوو بوونەوەی تیپەکانی «پاری سان ژیرمان» و «مێتز» لە چوارچێوەی حەوتەی حەوتەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەرەنسا بە سەرکەوتنی پاریسییەکان کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی «پاری سان ژیرمان» شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە لە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەک لە چوارچێوەی حەوتەمی حەوتەمی ھەڵبژاردەی فەرەنسا میوانی «مێتز» بوو کە لە ئەنجام دا شاگردەکانی «مائۆڕیسیۆ پوچتینۆ» توانییان بە گۆڵەکەی «ئەشرەف حەکیمی» لە دواچرکەداو بە دەرەنجامی ٢ بە ١ یارییەکە ببەنەوە.

«ئەشرەف حەکیمی» لە خولەکی ٥ و ھەروەھا ٩٥ گۆڵەکانی «پاری سان ژیرمان»ی تۆمار کردو «بوبەکر کویاتە»ش لە خولەکی ٣٩ دا تاقە گۆڵەکەی «مێتز»ی مسۆگەر کرد.

«پاری سان ژیرمان» بەم سەرکەوتنەی حەوتەمین سەرکەوتنی خۆی لە ھەڵبژاردەکەدا تۆمار کردو بە ٢١ خاڵ بە تەنیا بوو بە سەرپەڕی خشتەکە. ئینجا «مێتز»یش بەو شکست ھێنانەی ھەر لە سێ خاڵ دا مایەوەو کەوتە بن خشتەکەوە.

سەرپەیڤ