پیشانگایەکی وێنەو پۆستەری شەھیدان لە شارستانی سەرسنووریی سەردەشت بەرپا کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400961-پیشانگایەکی_وێنەو_پۆستەری_شەھیدان_لە_شارستانی_سەرسنووریی_سەردەشت_بەرپا_کرا
پیشانگایەکی وێنەو پۆستەری شەھیدانی شۆڕش و ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز بە مەبەستی ڕێزنان لە خەبات و لەخۆبردوویی خەباتکارانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە شارستانی سەرسنووریی سەردەشت بەرپا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2021 12:42 Asia/Tehran
  • پیشانگایەکی وێنەو پۆستەری شەھیدان لە شارستانی سەرسنووریی سەردەشت بەرپا کرا

پیشانگایەکی وێنەو پۆستەری شەھیدانی شۆڕش و ھەشت ساڵ بەرەڤانیی پیرۆز بە مەبەستی ڕێزنان لە خەبات و لەخۆبردوویی خەباتکارانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز لە شارستانی سەرسنووریی سەردەشت بەرپا کرا.

سەرۆکی فەرمانگەی بونیادی شەھیدو کاروباری لەخۆبردووانی سەردەشت، ڕۆژی پقنج شەممە لە پەراوێزی کرانەوەی ئەم پیشانگایە ڕایگەیاند: پیشانگای وێنەو پۆستەری شەھیدان لەژێر ناوی « سەربازانی ھێڵی پێشەوە» لە کۆبینای فەرھەنگی و ھونەریی ئەم شارەو بە بۆنەی ڕێزگرتن لە حەوتەی بەرەڤانیی پیرۆز بەرپا کراوە.

«ئەحمەد بێوەرانی» وتیشی: لەم پیشانگایەدا کە بە ھاوکاریی بەسیجی سپای پاسدارانی سەردەشت بەرپا کراوە، زیاتر لە ٥٠٠ وێنەو پۆستەری شەھیدانی مەزنی ئەم شارستانە ھاوڕێ لەگەڵ ژیاننامەکانیان خراوەتە بەر دیدی ھۆگران.

وتیشی: ئەم پیشانگایە بە مەبەستی ناسیاری پەیداکردنی بەرەی لاو لەگەڵ شەھیدانی مەزنی شارەکەیان و ژیاننامەیان و ھەروەھا مەعاریفی شەھیدان و برەو پێدانی کلتووری لە خۆبردوویی و شەھادەت بەرپا کراوە.