یاریزانانی وەرزشی جەنگاوەریی مەھاباد حەوت میدالیایان لە ئاستی ئێراندا بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i400962-یاریزانانی_وەرزشی_جەنگاوەریی_مەھاباد_حەوت_میدالیایان_لە_ئاستی_ئێراندا_بردەوە
سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتی: وەرزشوانانی جەنگاوەری ئەم شارستانە بە درەوشانەوەیان لە کێبەرکێکانی «کیک بوکسینگ»ی پاڵەوانەتیی وڵات بوونە بە خاوەنی حەوت میدالیای ڕەنگاوڕەنگ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2021 13:02 Asia/Tehran
  • یاریزانانی وەرزشی جەنگاوەریی مەھاباد حەوت میدالیایان لە ئاستی ئێراندا بردەوە

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتی: وەرزشوانانی جەنگاوەری ئەم شارستانە بە درەوشانەوەیان لە کێبەرکێکانی «کیک بوکسینگ»ی پاڵەوانەتیی وڵات بوونە بە خاوەنی حەوت میدالیای ڕەنگاوڕەنگ.

«قەرەنی مستەفا پوور» ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: کێبەرکێکانی «کیک بوکسینگ»ی پاڵەوانەتیی وڵات لە بوارەکانی «میت وەشاندن»، «شادۆ» و «کیسه» بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا.

وتیشی: لەم کێبەرکێیانەدا تیپی مەھاباد بە بەشداریی ١٢ وەرزشوان وەکو نوێنەری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئامادەی کێبەرکێکان بوو کە توانییان میدالیایەکی زێڕ، سێ میدالیای زیوو سێ میدالیای برۆنز ببەنەوە.

سەرۆکی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی مەھاباد وتیشی: لە کۆتایی کێبەرکۆکاندا «ڕامین درمان»  پلەی یەکەم و میدالیایەکی زێڕی مسۆگەر کردو، «کیان سەحرایی»، «مەتین موحەممەدی» و «دیارا فەراره»ش ھەر یەکەو میدالیایەکی زیویان بردەوەو «موبین مەحمودی»، «فەرید ئازەریان» و «شایان سوڵتانی»ش میدالیای برۆنزیان بە خۆیان تەرخان دا.

«مستەفا پوور» وتیشی: بە چاک بوونەوەی ڕەوشی بەرنگار بوونەوەی کۆرۆناو کوتانی وەرزشکاران لە ئەمساڵ دا کێبەرکێکان بە شێوەی ئامادەمەندو بە پیشاندانی بەڵگەی وەرگرتنی پێکوتە بەرپا دەکرێت.