ئەمڕۆ بۆ یه‌که‌مجار جامی سوپه‌ری کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت
یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان ئاشکرای کرد، لە مێژووی خول و پاڵەوانەتییەکانی کوردستاندا بۆ یەکەمجار جامی سوپەر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئەمڕۆ شه‌مەش کاتژمێر 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ یارییه‌کانی جامه‌که ده‌ست پێده‌کات.
بڕیاره بۆ ئه‌مساڵ جامی سوپەری کوردستان بە بەشداری هەر چوار یانەی چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی کوردستان ئەنجام بدرێت.
به‌مه‌ش ڕکابه‌رییه‌کانی جامه‌که لەنێوان هەر چوار یانەی گەیشتوو بە چوار گۆشەی زێرینی دوا قۆناخی خولی پلە نایابی کوردستان بەرێوە دەچێت که ئه‌وانیش بریتین له یانه‌کانی برایەتی، شێروانە، سیروانی نوێ و هەندرین.
یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریداوه سه‌رجه‌م یارییه‌کانی جامی سوپەری کوردستان له شاری هه‌ولێر بەرێوە ببات.
به‌مه‌ش ئەمڕۆ شەممە لە یەک کاتدا و له کاتژمێر 3:30ی دوای نیوه‌ڕۆ یانەی برایەتی و سیروانی نوێ، هەندرێن و شێروانە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
به‌گوێری سیسته‌می ئه‌مساڵی جامی سوپه‌ری کوردستان، سەرکەوتووانی هەردوو یارییه‌که لە رۆژی هەینی داهاتوو 1-10-2021 لە یاریگای یانه‌ی هەندرێن لە یاری کۆتایی جامه‌که بەر یەک دەکەون.
یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان هه‌روه‌ها بڕیاریداوه بۆ ساڵانی داهاتوو سیسته‌می جامی سوپەری کوردستان بگۆڕێت و لە داهاتوو به سیستەم و هاوشێوەی دونیای پێشکەتوو لەنێوان پاڵەوانی خولی پلە نایاب و پاڵەوانی جامی هەرێمی کوردستان بەرێوە ببات.