ئه‌یلوول 25, 2021 16:28 Asia/Tehran
  • ئەربەعین داستانێکی کپ نەکراوی ھەرماو

بیستەمی سەفەر ڕێککەوتە لەگەڵ ئەربەعین، واتە چلەمین ڕۆژ لە ساڵگەڕی شەھید بوونی سەروەرو سالاری شەھیدان حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) و حەفتاو دوو کەس لە یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە.

چوونی جابری کوڕی عەبودڵڵاو عەتیە بۆ زیارەتی ئیمامی حسەین(ع) لە ڕۆژی ئەربەعین، دەستپێکی جوڵانەوەیەکی پڕبەرەکەت بوو کە بە درێژایی چەندین سەدە ھەتا ئەمڕۆ بەردەوام و یەکبین شکۆمەند تر، ڕاکێشەرتر و پڕشۆرتر بووەو ناوو یادی عاشورای ڕۆژلەدوای ڕۆژ لە دنیادا زیاتر بە زیندوویی ڕاگرتووە.

ئەو سوننەت و دابە حەسەنەو پیرۆزەی کە بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ لە عێراق دا پاوەجێ بووە، بەسەوادە ڕۆییشتن بۆ زیارەتی حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە ڕۆژی ئەربەعین دایە.

ئەم جوڵانەوە جوانە بە سنوورە جوگرافییەکانەوە بەرتەسک نەمایەوەو شاڵاوی بەربڵاوی ئەو.یندارانی ماڵباتی پێغەمبەر(ص) لە وڵاتی ئێرانەوە بگرە ھەتا ناوچەکانی دیکەی جیھان بەم جوڵانەیەوە پەیوەست بوون. بە جۆرێک کە ساڵ لە دوای ساڵ شایەتی بەرپاکرانی پرپیتی ئەم بزوتنەوە شکۆمەندەین.

 دەتوانین ڕێپێوانی شکۆمەندی ئەربەعین بە گەورەترین گردبوونەوەی ئایینی و مرۆڤی لە جیھاندا بزانین کە ھەموو ساڵێک دووپات دەبێتەوە. ئەربەعین و ڕێ و ڕەسمە ملوێنییەکەی ئەوە دەسەلمێنێ کە مەعتەوییەتی دین ھەروا لە نێو خەڵکانی جیھاندا زیندووە.

بابەتێکی تر ئەمەیە کە ئەربەعین لە ناخی عاشورای ئیمامی حسەین(ع)ەوە ھەڵدەقوڵێ. پەیامی گرینگی عاشورای حسەینیش نەترسان لە نەڕاندنی دوژمن و خۆڕاگرتن لە ھەمبەر زوڵم و ستەم دایە. شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بەھرەوەرگرتن لە ئارمانج و پەیامەکانی عاشورای حسەینی مسۆگەر کراوە.

ئەمساڵیش لە بەر بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوڵەتی عێراق ناچار بووە بەرتەسکییەکی بەرفراوان لە بارەی ئامادە بوونی زیارەتکارانی وڵاتانی دیکە دابنێت ، بەڵام ڕێپێوە عێراقییەکان بە بەرز کردەنەوەی ھێندێک پارچەنووس بوونەتە بریکاری زیارەتکردنی ئەو تاسەمەدانەی وا بە جێ ماون.

ئەم جوڵانەوە بە تەواوی جەماوەرییە سنوورە جوگرافییەکانیشی تێکشکاندووەو بووە بە ھێمایەک لە ڕابوونی جیھانیی چەوساوەکان. ڕابوونێک کە دەتوانێ تیڕۆژێک بێت لە ھەستانەوەی گەورەی ئیسلامی موحەممەدی(ص).

 

سەرپەیڤ