سێھەمین سەرکەوتنی باڵەی لاوانی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401142-سێھەمین_سەرکەوتنی_باڵەی_لاوانی_ئێران_لە_کێبەرکێکانی_پاڵەوانەتیی_جیھان
تیپی باڵەی لاوانی ئێران لە بەرامبەر مەراکیش دا سەرکەوت و بەمجۆرە سێھەمین سەرکەوتنی خۆی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان کردە جێژن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2021 06:05 Asia/Tehran
  • سێھەمین سەرکەوتنی باڵەی لاوانی ئێران لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان

تیپی باڵەی لاوانی ئێران لە بەرامبەر مەراکیش دا سەرکەوت و بەمجۆرە سێھەمین سەرکەوتنی خۆی لە کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان کردە جێژن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی باڵەی لاوانی ئێران لە قۆناغی دووھەمی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی جیھان لە کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی ڕۆژی سێ شەممە بەرەوڕووی مەراکیش بووەو بە دەرەنجامی سێ بە سیفر ئەو تیپەی بەزاند.

سێ نۆرەی ئەم یارییە بە خاڵەکانی ۲۵ بە ۹، ۲۵ بە ۱۴ و ۲۵ بە ۱۳ به قازانجی ئێران کۆتایی پێ ھات.

بەم دەرەنجامە ئێران ھەڵکشانی خۆی بۆ نێو دەستەی ئەو تیپانەی وا بۆ پلەی نۆھەم ھەتا دوانزەھەمی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان ھەوڵ دەدەن، یەکلایی کردووەتەوە.

کێبەرکێی باڵەی پاڵەوانەتیی ژێر ٢١ ساڵی جیھان لە یەکەمی ڕەزبەرەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ١١ی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.