سەرکەوتنی لاوانی باڵەی ئێران بەسەر تیپەکەی تایلەنددا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i401186-سەرکەوتنی_لاوانی_باڵەی_ئێران_بەسەر_تیپەکەی_تایلەنددا
تیپی نیشتیمانیی باڵەی لاوانی ئێران لە دوایین ململانێی خۆی دا لە قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەرامبەر تایلەنددا سەرکەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2021 11:57 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی لاوانی باڵەی ئێران بەسەر تیپەکەی تایلەنددا

تیپی نیشتیمانیی باڵەی لاوانی ئێران لە دوایین ململانێی خۆی دا لە قۆناغی دووھەمی کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان لە بەرامبەر تایلەنددا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی باڵەی لاوانی ئێران کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو بە کاتی تاران و لە دوایین کێبەرکێی خۆی دا لە قۆناغ ی دووھەمی یارییەکان بۆ تایلەند چووە مەیدانەوەو لەو یارییە دا چوارەمین سەرکەوتنی خۆی تۆمار کرد.

شاگردەکانی عەتایی لەم دیدارەداو لە سێ نۆرەی یەک لەدوای یەک بە خاڵەکانی  ۲۵ بە ۱۸، ۲۵ بە ۱۲ و ۲۵ بە ۲۲ سەرکەوتنی تۆمار کرد.

ئا بەم جۆرە تیپی نیشتیمانیی لاوانی ئێران ڕۆژی شەممەی حەوتەی داھاتوو لە قۆناغی پێش کۆتایی دا لە سوفیەی بۆلگاریا بە مەبەستنی دەستخستنی پلەی نۆھەم نا دوانزەھەم ڕووبەڕووی کو.با دەبێتەوە.