رێبین بانگهێشتی هەڵبژاردەی عیراق کرایەوە
تشرینی یه‌که‌م 02, 2021 16:13 Asia/Tehran
بە شێوه‌یه‌کى رەسمی رێبین سولاقای یاریزانی کوردی یانەی بویرامی تایلاندی بانگهێشتی هەلبژاردەی عیراق کرایەوەو بۆ دوو یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر لوبنان و ئیمارات .
دیک ئه‌دڤۆکاتى هۆڵه‌ندى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌که ئه‌و لیسته‌ى بڵاوکرده‌وه که ده‌بێت بۆ دوو یارییه‌که‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو ئاماده‌بن له نێو ئه‌و یاریزانانه‌ش رێبین سولاقایه .
به‌ده‌ر له رێبینیش یاریزانێکى کوردى تر به‌دى ده‌کرێت ئه‌ویش شێرکۆ که‌ریمى یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێره .